خه‌سرۆ گۆران: پارتى له‌ هه‌ولێر و دهۆك له‌ پله‌ى یه‌كه‌مدایه‌، له‌ ده‌نگدانى تایبه‌ت و ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیش یه‌كه‌ممان به‌ده‌ستهێناوه‌

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پارتى له‌ كۆمسیۆن هه‌یبوو به‌گه‌له‌كۆمه‌ دورخرایه‌وه‌


پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان ڕایگه‌یاند : له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌به‌شداریمان وه‌ك  پارتى دیموكراتى كوردستان توانیومانه‌   25 كورسى مسۆگه‌ر بكه‌ین 
هه‌ر له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌دا خه‌سره‌و گۆران ڕایگه‌یاند : پارتى هیچ ئه‌ندامێكى له‌ كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان نییه‌ له‌ئێستادا  ،  ئه‌و ئه‌ندامه‌ى هه‌شمان بوو  به‌ گه‌له‌كۆمه‌ دوور خراوه‌ته‌وه‌ . 

خه‌سره‌و گۆڕان ڕاشیگه‌یاند ڕێژه‌ى كورسیه‌كانى پارتى له‌ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و موسڵ به‌م شێوه‌یه‌ :  دهۆك 10 كورسى ،  هه‌ولێر 8 كورسى ،  سلێمانی 1 كورسى مۆسۆگه‌ر كراوه‌ ،   مووسڵ 6 كوسى 


له‌باره‌ى  ده‌نگدانى تایبه‌ت و وه‌ده‌نگه‌كانى پارتى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات خه‌سره‌و گۆڕان ڕایگه‌یاند : 

پارتى له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات  له‌پله‌ى یه‌كه‌م دایه‌ و له‌ ده‌نگدانى تایبه‌تیش  یه‌كه‌مین 

خه‌سره‌و گۆران ڕاشیگه‌یاند پارتى له‌چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌دایه‌ كورسیه‌كانمان ببێته‌ 27 كورسى ، وه‌ هیچ كورسیه‌ك ناده‌ین به‌هیچ لایه‌نێك  

به‌رپرسى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕاشیگه‌یاند :  له‌هه‌ولێر و دهۆك ڕێژه‌یه‌كى به‌رز له‌ده‌نگمان به‌ده‌ست هێناوه‌ به‌هۆیه‌وه‌ له‌پله‌ى یه‌كه‌مین له‌هه‌ردوو پارێزگا ، وه‌له‌موسڵ له‌پله‌ى دووه‌مین .

خه‌سره‌و گۆڕان ڕاشیگه‌یاند : خەڵک له‌ دهۆک و هەولێر و ناوچەکانی دیکە کە پێشتر دەنگیان بە لایەنەکانی دیکە دابوو، وەک پاداشتێک بۆ خۆڕاگرییەکانی پارتی لە زومار ، سحێلا ، مەحموودییە  ، وه‌ بەرگری لە خاکی کوردستان و پارێزگاکانی دهۆک و هەولێری کرد ،  له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا لە هەولێر پێشتر ٧ کورسیمان هەبوو، ئێستا كردیتمان به‌ ٨ کورسی ، ئەمە پاداشتی خەڵکی هەولێر بوو بۆ پارتی  له‌سه‌ر هەڵوێستە نەتەوەییەکانی و خۆڕاگرییەکانی كه‌ئه‌نجامى دا 

له‌باره‌ى پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید  ، خه‌سره‌و گۆران ڕایگه‌یاند : له‌ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕازی نین ، پرۆسه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویى نازانین به‌جۆرێك گومانمان له‌سه‌رى هه‌یه‌  ، به‌هۆى ئه‌و پێشێلكارى و ساخته‌كارییه‌ى له‌ناوچه‌كه‌ ڕوویداوه‌ ، بۆیه‌ داواكارین به‌ده‌ست ئه‌ژمار بكرێنه‌وه‌ ده‌نگه‌كان له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌نگى ڕاسته‌قینه‌ بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان . 

خه‌سره‌و گۆڕان ڕاشیگه‌یاند : سبه‌ى كۆمسیۆن ده‌توانێت  ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت به‌ ڕێژه‌ى 99%

بۆ بینینى ته‌واوى كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ كلیك له‌سه‌ر ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ بكه‌ : 

 

 

شوان عه‌زیز