له‌ هه‌ولێر به‌ ڕووداوێكى هاتووچۆ شوفێرى ماتۆڕسكيلێك گیانى له‌ده‌ستدا

له‌شه‌قامى 100 مه‌ترى ڕوویداوه‌


فازل حاجى ووته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، كاتژمێر 5:30 ئێواره‌ى 16 - 5 - 2018 له‌شه‌قامى 100 مه‌ترى شارى هه‌ولێر ، ڕووداوێكى هاتوو چۆ له‌نێوان ماتۆرسكێلێك و ئۆتۆمبێلێكى جۆری یاریس ڕووده‌دات ، كه‌به‌هۆیى ڕووداوه‌كه‌وه‌  شوفێرى ماتۆڕ سكێله‌كه‌  گیانى له‌ده‌ستدا 
ووته‌بێژى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌له‌ڕووداوه‌كه‌ شوفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌خێراییه‌كى زۆر خۆی كێشاوه‌ به‌ماتۆر سكێله‌كه‌ ، كه‌به‌داخه‌وه‌ بووه‌ هۆى گیان له‌ده‌ست دانى شوفیڕه‌كه‌ ، وه‌به‌ڕێژه‌ى 100 %  ئۆتۆمبێله‌كه‌ خه‌تاباره‌ له‌م ڕووداوه‌دا  

 

شوان عه‌زیز

32689038_1768499589859486_147258309567578112_n.jpg
32781656_1768499533192825_5832194133426438144_n.jpg
32750439_1768537299855715_7077156508013690880_n.jpg