كاندیدێكی جه‌هه‌په‌: ئه‌ردۆغان توركیا به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات

هه‌وڵده‌ده‌م له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی داهاتوودا كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی 15 ساڵه‌ی ئه‌ردۆغان بهێنم

كاندیدێكی پارتی كۆماری گه‌لان رایده‌گه‌ێنێ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وڵاته‌كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات، ده‌شبێت بانكی ناوه‌ند سه‌ربه‌خۆ بێت.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز ،موحه‌ره‌م ئینجه‌، كاندیدی پارتی كۆماری گه‌لان(جه‌هه‌په‌) رایگه‌یاندووه‌ : ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وڵاته‌كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات، ده‌شبێت بانكی ناوه‌ند سه‌ربه‌خۆ بێت و هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌ داراییه‌كانی دیكه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بن.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌وڵده‌ده‌م له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی داهاتوودا كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی 15 ساڵه‌ی ئه‌ردۆغان  بهێنم.

لێدوانه‌كه‌ی ئینجه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندبوو كه‌ پلان بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر دارایی وڵاته‌كه‌دا داده‌نێت ، هه‌ر دوای لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان لیره‌ی توركی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی.

ئاماده‌كردنی: رزگار