نرخی نه‌وت به‌رز بۆوه‌

ئه‌مریكا سزای دیكه‌ی ئابووری به‌سه‌ر ڤێنیزوێلادا سه‌پاند

نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه‌ و له‌ سه‌رووی ٧٩ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا دوای ئه‌وه‌ دێت، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌ واژووكردنی بڕیارێك، سزای دیكه‌ی ئابووری به‌سه‌ر ڤێنیزوێلادا سه‌پاند به‌ تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی نیكۆلاس مادورۆ دووباره‌ به‌ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

له‌ كاتژمێر ٠٥:١٤ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كاندا، به‌ ٧٩ دۆلار و ٣٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی ئه‌مریكی (نایمه‌كس) به‌ ٧٢ دۆلارو ٤٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.