Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:23

دوو بومه‌له‌رزه‌ له‌ سنووری نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستانی دا

زه‌مین له‌رزه‌كه‌ به‌ گوری 4.5 و به‌ گوری 3.5 پله‌ی ریخته‌ر بووه‌
دوو بومه‌له‌رزه‌ له‌ سنوری نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستانی دا
کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی گشتی كه‌ش و هه‌وا سلێمانی ئاشكرای كرد كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دوو بومه‌له‌رزه‌ له‌ سنوری شاری كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ سنووری هه‌رێمی كوردستانی له‌ پارێزگای سلێمانی داوه‌ .

ده‌سته‌ی كه‌ش و هه‌وا له‌ سلێمانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ دووری 21 كیلومه‌تر بووه‌ له‌ باكوری رۆژئاوای قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: زه‌مین له‌رزه‌كه‌ی یه‌كه‌م به‌ گوری 4.5 و دووه‌میش به‌ گوری 3.5 پله‌ی ریخته‌ر بووه‌ .

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ زه‌مین له‌رزه‌كه‌ بێ زه‌ره‌ر و زیان بووه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.