ئه‌م شه‌و به‌ رووداوێكى دڵته‌زێن چوار كه‌س بوونه‌ قوربانى

په‌یامنێرى كوردستان تیڤى پێى راگه‌یاندین به‌ هۆى رووداوێكى دڵته‌زێن....

ئه‌مه‌شه‌و به‌ هۆى رووداوێكى ئۆتۆمبێل سێ كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و منداڵكیش به‌ سه‌ختى بریندارده‌بێت

 په‌یامنێرى كوردستان تیڤى له‌ قه‌زاى سۆران پیچى راگه‌یاندین : ئه‌مشه‌و كاتژمیر 10:30 له‌ ئه‌نجامی رووداوێكى هاتوو چۆ له‌ نێوان رێگای سۆران - جوندیان (4) هاوڵاتی قه‌زای مێرگه‌سۆر بوونه‌ قوربانی له‌ ناویاندا (3) ئافره‌ت گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن و منداڵێكیش به‌ سه‌ختی بریندارده‌بێت 


له‌وباره‌یه‌وه‌ عوسمان محمد به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی سۆران به‌ كوردستان تیفی راگه‌یاند مێردمنداڵیك كه‌ ته‌مه‌نی 16 ساڵه‌و به‌ پێی یاسا مافی لێخورینی نیه‌ ، ئۆتۆمبێلی ماڵه‌وه‌ی بردووه‌و به‌ هۆی تیژلێخوڕینه‌وه‌ له‌ رێگای سوران - جوندیان خۆی كێشاوه‌ به‌ (4) ئافره‌ت و منداڵێك و له‌ ئه‌نجامدا (3) ئافره‌ته‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن و  منداڵه‌كه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت ،  وێرای ئه‌وه‌ى شوفێره‌كه‌ خۆی ده‌كێشێت به‌ (2) ئۆتۆمبێلى دیكه‌  له‌ جۆری (ئه‌له‌نترا و بیكاشۆ) و زیانێكی زۆری ماددیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت هاوكات ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆشى زیانی زۆرى پێ ده‌گات كه‌ له‌ جۆری (كیا)یه‌

ناوی قوربانییه‌كان  (دیوان سوارعه‌دۆ، ئیلهام عه‌زیز حوسێن، سوهام عه‌زیز حوسێن)
برینداره‌كه‌ ناوى ( سه‌ما سه‌نار ) كه‌ بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر كراوه‌

   هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ رائید هاوار ئه‌رگوشى ووته‌بێژى پۆلیسى قه‌زاى سۆران رایگه‌یان :ئەمشەو کاتژمێر 10:30خولەکی شەو لە سەر رێگای ناوبازاری سۆران- جوندیان ئۆتومبێلێک کە لە لایەن شوفێرێکی نەوجەوان بەناوی ( ئ . س . ک) تەمەن  16 ساڵ لێدەخورا خۆی بە (3)ئافرەت و مندالێک دا کێشا وه‌ کەبەمەستی کات بەسەر بردن هاتبوونە دەرەوە لە ئەنجام سێ ئافرەتەکە بەناوەکانی (دیوان سوارعدۆ) وە (الهام عزیز حسێن) وە ( سوهام عزیز حسێن) گیانیان لە دەست دا کە دایک و کچن وە مندالەکە بەناوی ( سەما سنار) بەسەختی بریندار بوو.
شۆفێری ناوبراو دەستگیرکراو تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراو پەراوی لێکۆلینەوە بۆ روداوەکە

KTVKTVKTVKTV