وه‌زاره‌تى دارایی كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 3ى راگه‌یاند

بۆ زانیاری زیاتر كلیك له‌ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵ بكه‌


سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند : دوێنێ سێشه‌ممه‌ به‌غدا بڕه‌ پاره‌ى مووچه‌ى مانگى سێ ى  فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان  خستیه‌ سه‌ر ژماره‌ حیسابى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان ، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕاشیگه‌یاند دوای ته‌واو بوونى مووچه‌ى مانگى دوو كه‌ئه‌مرۆ و سبه‌ى پێنج شه‌ممه‌ مووچه‌ى خانه‌نشینانى سه‌ربازى و مه‌ده‌نى دابه‌ش ده‌كرێت ،له‌هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان  لیستى مووچه‌ى مانگى سێ كاتى دابه‌ش كردنه‌كه‌ى ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌سه‌ره‌تاكانى مانگى شه‌ش ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان  به‌پێى خشته‌ى ڕاگه‌یاندراومان 

 

 

شوان عه‌زیز