پەرلەمانی کەنەدا سوپای پاسدارانی خستە ناو لیستی تیرۆرەوە

بریاری ده‌ركرد به‌ راگرتن و پچراندنی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كان


لە ڕێگەی پەسەند کردنی پڕۆژە یاسایەکەوە، پەرلەمانی کەنەدا سوپای پاسدارانی ئێرانی خستەناو لیستی تیرۆر.

پەرلەمانی کەنەدا بەکۆی دەنگ پڕۆژەیاسایەکی سەبارەت بە ڕاگرتنی گفتوگۆکانی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و زیادکردنی سوپای پاسداران بە لیستی گروپە تیرۆریستییەکان، پەسەند کرد.

پڕۆژەیاساکە بە پێشنیازی گارنێت جێنێس پەرلەمانتاری موحافیزکار لە پەرلەمانی کەنەدا خراوەتەڕوو و لە کاتی دەنگدانەکەشدا کە بە شێوەی هەستانی پەرلەمانتاران لە شوێنی خۆیان ئەنجامدرا، سەرەتا نوێنەرانی موحافیزکار بۆ پشتیوانی لە پڕۆژەیاساکە لە شوێنی خۆیان هەستان.

له‌ دوا دانیشتنی په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا كه‌ دوێنێ سێشه‌مه به‌رێوه‌چوو، په‌رله‌مان بریاری ده‌ركرد به‌ راگرتن و پچراندنی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران.

هاوكات به‌پێی هه‌مان بڕیار كه‌نه‌دا سوپای پاسدرانی ئێرانی وه‌ك گروپێكی تیرۆرستی، خسته‌ نێو لیستی گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان.

گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌م پێشنیاره‌ له‌لایه‌ن گارێنت گینویس په‌رله‌مانتاری سه‌ر به‌ پارتی كۆنسێرڤاتیڤ و، ركابه‌ری پارتی سه‌رۆكوه‌زیران خرایه‌ ڕروو، به‌ پێی هه‌واڵ جاستین ترۆدۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ كه‌ له‌ به‌ره‌ی لیبراڵه‌كان پشتگیری له‌و پرۆژه‌ یاسایه‌‌ كردووه‌.

دیاره‌ كه‌نه‌دا له‌ دوای ساڵی 2012 و له‌سه‌رده‌می ستیڤن هارپه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاتی كه‌نه‌دا، سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێراندا پچراندووه‌.

جان بێرد وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌وكاتی كه‌نه‌دا وێڕای ئاماژه‌ پێدان به‌ ناروون بوونی پرۆگرامی ئه‌تۆمی و په‌ره‌پێدانی چه‌كی ناوه‌كی ئێران و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌ ناو خاكی سووریا، كۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌ گه‌ره‌ترین مه‌ترسی‌ بۆ سه‌رئاشتی و ئاسایشی جیهان ناوبردبوو.

ئه‌مه‌و دوای گرتنه‌ ده‌سه‌ڵاتی جاستین ترۆدۆ له‌پارتی لیبراڵ و هاوكات واژۆ كردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی شه‌ش وڵاته‌ زلهێزه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئیران، حكوومه‌تی كه‌نه‌دا جارێكی دیكه‌ ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان له‌ نێوان ئۆتاوا و تاران راگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ی دوێنێی په‌ر‌له‌مانی كه‌نه‌دا وایكردووه‌ كه‌ حكوومه‌ت پابه‌ند بێت به‌ بڕیاره‌كه‌و وه‌ك گارێنت گینویس ده‌ڵێت، پێوسته‌ حكوومه‌ت رێز له‌ ده‌نگی په‌رله‌مان بگرێت و یاساكه‌ وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكات.