دادگای فیدراڵی داوای هەڵوەشاندنەوەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ڕەتکردەوە

پێویسته‌ بۆچوونی‌ به‌رامبه‌ر وه‌ربگیرێت


وتەبێژی دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاند، دادگای فیدڕاڵی داواکارییەکانی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی لەلایەن پەرلەمانەوە ڕەتکردووەتەوە.

ئه‌یاس ساموک وتەبێژی دادگای فیدراڵی لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ چوارشەممە دادگا بە سەرۆکایەتی مەدحەت مەحمود و تەواوی ئەندامانی کۆبوونەوەیەکی لەسەر پێنج داواکاری ئەنجامدا، کە داوادەکەن دادگا جێبەجێکردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردن ڕابگرێت.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ دادگای‌ فیدراڵی دوای‌ راوژێكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ده‌ركردنی‌ ئه‌و بڕیاره‌ و وه‌رگرتنی‌ بۆچوونی‌ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر تانه‌دان له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاساكه‌  و ئه‌و كات بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه‌ ده‌دات.

ڕاشیگەیاند له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌كۆی ده‌نگ بڕیاردرا ناتوانین جێبه‌جێكردنی‌ هه‌مواری یاسای‌ هه‌ڵبژاردن رابگرین، بۆیه‌ پێویسته‌ بۆچوونی‌ به‌رامبه‌ر وه‌ربگیرێت تابڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه‌ بدرێت.

6ی ئەم مانگە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەمواری سێیەمی یاسایی هەڵبژاردنەكانی پەسەندكرد بەپێی هەموارەكە، كۆمسیۆن سڕكراوەو دادوەرەكان شوێنی كۆمسیۆن دەگرنەوەو تەواوی دەنگەكان لە عێراق بە دەست هەژماردەكرێنەوە.