لە سووتانی سندوقەکانی هەڵبژاردن لە رەسافە بەنزین بەکار هاتووە

10ی ئه‌م مانگه‌ کۆگایەکی کۆمسیۆن ئاگری گرت


وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەڵگەنامەی سەرەتایی لەسەر سووتانی سندوقەکانی هەڵبژاردن لەرەسافە ئاشکرا دەکات و رایگه‌یاند بەنزین بەکارهێنراوە.

ئه‌مرۆ چوار شه‌مه‌ وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی عێراقی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ئاشكرا ده‌كات و دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ له‌سوتانی كۆگاكانی سندوقی ده‌نگدان له‌ره‌سافه‌ به‌نزین به‌كار هاتووه‌.

سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ رایگه‌یاند : سوتانی كۆگاكانی كۆمسیۆن به‌مه‌به‌ست بووه‌، به‌ڵگه‌سه‌ره‌تایه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن به‌نزین به‌كارهاتووه‌ له‌سوتانی كۆگاكه‌.

رۆژی 10ی حوزەیران لە کۆگایەکی گەورەی کۆمسیۆن لە بەشی رەسافە لەبەغدای پایتەخت ئاگرێکی گەورە کەوتەوەو زیانێکی زۆری گەیاند بەو کۆگایەی کۆمسیۆن، هەر ئەم رووداوەش بووە مایەی توندبوونەوەی کێشەکانی نێو لایەنە سیاسیەکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان .