وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق پێدانى مووچه‌ به‌فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

له‌هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك موچه‌ ده‌درێت به‌فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی حكومه‌تى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت ،  حکومەتی ئێستای عێراق له‌كاتی خۆیدا پابه‌نده‌ به‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ، له‌هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك  موچه‌ ده‌درێت به‌فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هاوشێوه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له‌پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌راستى عێراقن . 

 سه‌عد حه‌دیسى ڕاشیده‌گه‌ینێت ،  پرۆسه‌ى ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم  بەپێی ئەو رێککەوتنە بەڕێوەدەچێت كه‌له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق و كوردستان ئه‌نجام دراوه‌ 

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند  زانیاریم   نییە لەبارەی ئەوەی حکومەتی  نوێى عێراق ، مووچە دەنێرێت یاخود نا، ئەوە پرسێکی تایبەت بە حکومەتی داهاتووی عیراق 

 سه‌عد حه‌دیسى بێ ئاگای خۆى له‌وه‌نیشاندا كه‌هه‌واڵى له‌وجۆره‌ هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى  لەدوای کۆتاییهاتنی حكومه‌تى ئێستای عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادی ، بەغدا ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕادەگرێت


شوان عه‌زیز