كه‌شناسی: له‌سێ شاری هه‌رێمی كوردستان پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزو خۆڵ ده‌كرێت

ته‌نها یه‌ك شار ناگرێته‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ رایگه‌یاند: به‌ هۆی كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌بی،  ‎‎پێشبینی ده‌كرێ كه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوودا ئاسمانی شاری هه‌ولێر له‌ نێوان هه‌ورو په‌ڵه‌ هه‌ور بێت و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزوخۆڵ.

هه‌روه‌ها له‌ شاری سلێمانی ئاسمان ساماڵ و په‌له‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ شاری دهۆك ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزوخۆل، له‌شاری كه‌ركوكیش ئاسمان ساماڵ و په‌له‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزو خۆڵ.

 

ktv

ئاماده‌كردنی: رزگار