یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ هه‌رێمی كوردستان دیاریده‌كرێت

فه‌له‌كناسانی وڵاتی سعودیه‌ پێیان وایه‌ سبه‌ی هه‌ینی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌

لێژنه‌ی بینینی مانگ له‌دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز كۆده‌بێته‌وه‌، وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش داوا له‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ھه‌ر كه‌سێك مانگی بینی، لیژنه‌ی باڵا بینینی مانگ ئاگادار بكاته‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ١٤ی حوزه‌یران له‌ كاتژمێر٧ی ئێواره‌ لێژنه‌ی بینینی مانگ له‌دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز كۆده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف داوای له‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ ھه‌ر كه‌سێك مانگی بینی، لیژنه‌ی باڵا بینینی مانگ ئاگادار بكاته‌وه‌.

هاوكات لێژنه‌ی بینینی مانگ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی بانگهێشت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان رابگه‌ێنێ.

فه‌له‌كناسانی وڵاتی سعودیه‌ش پێیان وایه‌ مانگی ره‌مه‌زان 29 رۆژه‌و سبه‌ی هه‌ینی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار