روسیا.. ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی پۆتين 21ـەمین خولی جامی جیهانی دەستپێدەکات

كاتژمێر 6:00 ئێواره‌ به‌كاتى هه‌ولێر یه‌كه‌م یاری له‌ جامى جیهانى 2018 به‌ڕێوه‌ده‌چێت


 ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌  14 ى حوزه‌یرانى 2018 ، بە ئامادە بوونی فلادیمێر پۆتن سەرۆکی رووسیا و ٢١ سەرۆک وڵاتى دیكه‌ى  جیھان  یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018ى رووسیا دەست پێدەکات

كاتژمێر 6:00 ئێواره‌ى ئه‌مرۆ  له‌ده‌ستپێكى یاریه‌كانى جامى جیهانى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى  رووسیا و سعودیه‌ لە یاریگای لۆژنیكی  لە مۆسکۆ رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ . 

یاریه‌كانى جامى جیهانى له‌ 11 شاری وڵاتى رووسیا به‌به‌شداری 32 هه‌ڵبژارده‌  به‌ڕێوه‌ده‌چێت 

یارییەكانی مۆندیال لە ئه‌مرۆ 14 ى حوزه‌یران ده‌ستپێده‌كات ، له‌ 15ى ته‌موزى داهاتوو به‌یاری كۆتایی به‌كۆتا دێت 

 

شوان عه‌زیز