به‌وێنه‌ ڕووداوێكى دڵته‌زێن له‌ڕێگاى هه‌ریر - شه‌قڵاوه‌ ڕوویدا

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمیر 8:15 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ریر -  شه‌قلاوه‌ له‌نزیك گوندی ده‌ربه‌ند ڕوداوێكی پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتَومبێل رَویدا له‌جۆره‌كانی لانسه‌ر وتوێوتا لاندكرۆزی تایبه‌ت

 فازڵ حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌ئاكامی رَوداوه‌كه‌ شوفێری لانسه‌ره‌ تایبه‌ته‌كه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا ،  سه‌رنشینێكیش برینداربوو ،  جگه‌ له‌زیانی مادی زۆر كه‌به‌ر هه‌ردووك ئوتومبێل كه‌وت

له‌كۆتادا گوته‌بێژى هاتوچۆ ڕایده‌گه‌ێنێت ، هۆكاری ڕووداوی هاتووچۆكه‌ ،   ده‌رچوونی لاندكرۆزه‌ر بوو له‌ سایدی خۆی وه‌هاتنی بو بۆسایدی به‌رامبه‌ر به‌هۆی تیژرۆییه‌وه‌ 

rudawrudawrudaw

 شوان عه‌زیز