وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده‌ و ناوخۆ و شوێنه‌كانى دیكه‌ ئاشكرا ده‌كات

له‌لێدوانيان بۆ كوردستان تیڤی

سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به‌ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ،  له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى بڕه‌ پاره‌ى به‌غداین كه‌بگات به‌هه‌رێمى كوردستان ، به‌پێى  ڕێكه‌وتنى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر مانگانه‌ بڕی 317 ملیار و 354 ملیۆن دینار ده‌خرێته‌ سه‌ر ژماره‌ حیسابى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان . 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕاشیگه‌یاند ڵه‌گه‌ڵ گه‌یشتنى بڕه‌ پاره‌ى به‌غدا ده‌ست ده‌كرێـت به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده‌ و ناوخۆ و ته‌وای شوێنه‌كانى دیكه‌ كه‌ماون 


سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی ڕاشیگه‌یاند ، چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى بڕه‌ پاره‌كه‌ی به‌غداین كه‌بڕیاره‌ بگات له‌و نزیكانه‌ ...


شوان عه‌زیز