هەژماركردنەوەی دەستی بۆ شەش پارێزگای عێراق كۆتایی هات

ئەو سندوقانەی كە تانەیان لێدرابوو


وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رایگه‌یاند: پرۆسەی هەژماركردنەوەی دەستی بۆ شەش پارێزگا كۆتای هات و سندوقانەی كە تانەیان لێدرابوو گەیندرانە ناوەندی هەژماركردنەوەی دەستی لە بەغدا.

لەیس جەبر حەمزە وتەبێژی رەسمی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە ئێوارەی ئەمرۆ پرۆسەی هەژماركردنەوەی دەستی لە پارێزگاكانی موسەناو دیوانیە كۆتایی پێهات بەمەش پرۆسەی هەژماركردنەوەی دەستی بۆ شەش پارێزگا كۆتای هات كە بریتین لە بەسرە و میسان وناصریە وموسەنا و دیوانیە و واست پاش ئەوەی ئەو سندوقانەی كە تانەیان لێدرابوو گەیندرانە ناوەندی هەژماركردنەوەی دەستی لە بەغدا.