بڕی دانه‌وه‌ی پێشینه‌ی پێنج ملیۆن دیناری و ده‌ ملیۆن دیناره‌كه‌ ده‌ستنیشان كرا

هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كارتی زیره‌كی هه‌بێت ده‌توانێ داواكاری بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌ پێشكه‌ش بكات

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 12-7-2018 بانكی رافیده‌ین عێراق بڕی دانه‌وه‌ی پێشینه‌ی پێنج ملیۆن دیناری و ده‌ ملیۆن دیناره‌كه‌ی كه‌ دراوه‌ته‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌ستنیشان كرد.

به‌ پێی راگه‌ێنراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكه‌كه‌، بۆ پێشینه‌ی( 5 )ملیۆن دیناره‌كه‌ مانگانه‌ فه‌رمانبه‌ر ده‌بێ( 120000) هه‌زار دینار بداته‌وه‌ به‌ بانكه‌كه‌ ، هه‌روه‌ها پێشینه‌ی (10 ) ملیۆن دیناره‌كه‌ش مانگانه‌ (241000 ) هه‌زار دینارده‌بێت.

هه‌ر له‌ راگه‌ێنراوه‌كه‌دا هاتووه‌ : هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كارتی زیره‌كی له‌و بانكه‌ هه‌بێت ده‌توانێ داواكاری بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌ پێشكه‌ش بكات.

ئاماده‌كردنی: رزگار