جه‌عفه‌ر ئیمنكی: دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ دروست بووه‌

به‌هۆی ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه‌ قه‌دری پیاوی لێهاتوو نازانین

سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ده‌بوو نوخبه‌ی سیاسی پێداگری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن ، چونكه‌ كوردستان پێویستی به‌كه‌سایه‌تییه‌كی وا دیبلۆماسی و مۆراڵی بۆ پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌.

جه‌عفه‌ر ئیمنكی سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌: من له‌ژیانی خۆمدا شه‌خس په‌رست نه‌بووم ده‌بێت وه‌ك خۆی شته‌كان ببینین و هه‌ڵسه‌نگێنین، به‌ڵام له‌دوای بارزانی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ له‌كوردستان دروست بووه‌،‌ به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه‌ قه‌دری پیاوی لێهاتوو نازانین، به‌ڕاستی ده‌بوو نوخبه‌ی سیاسی پێداگری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی بارزانی بكه‌ن ، چونكه‌ كوردستان پێویستی به‌كه‌سایه‌تیه‌كی وا دیبلۆماسی و مۆراڵی بۆ پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌، له‌دوای سه‌رۆكی هه‌رێم ڕاسته‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌شكراوه‌، به‌ڵام په‌رله‌مانی كوردستان خۆی یاسا ده‌رده‌كات و خۆی په‌سه‌ندی ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ڕوی دیموكراسیه‌و نامۆیه‌ ، ڕاسته‌ له‌ڕووی ڕێ و شوێنه‌كانه‌وه‌ كاره‌كان ده‌ڕۆن، به‌ڵام له‌ڕووی ئیعتبارییه‌وه‌ ئه‌و بۆشاییه‌ به‌رده‌وامه‌ به‌تایبه‌ت دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی.