وەزیری تەندروستی : نه‌خۆشى تای خوێنبه‌ربوون له‌كوردستان نه‌ماوه‌

له‌لێدوانى بۆ میدیاكان


ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 12 ى ته‌موزی 2018 ، د. ڕێكه‌وت حه‌مه‌ ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان  له‌شاری چه‌مچه‌ماڵ له‌میانى كردنه‌وه‌ى  چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى ته‌ندروستى ڕایگه‌یاند  نه‌خۆشى  تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان نەماوە.


ناوبراو ڕاشیگه‌یاند ، وه‌زاره‌ت لە پێشكەشكردنی خزمەتی تەندروستی بەردەوامە بۆ هاوڵاتیانمان له‌ته‌واوی شارو شارۆچكه‌ و ناوچه‌كانى كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له‌چه‌مچه‌ماڵ ده‌بیندرێت له‌كردنه‌وه‌ى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى ته‌ندروستى 


د. ڕێكه‌وت حه‌مه‌ ڕه‌شید ڕاشیگه‌یاند ، ده‌رمان له‌عێراق كه‌می كردووه‌ ، بۆیه‌ به‌شى ناردنى ده‌رمان بۆ كوردستانیش كه‌م بووه‌ ، حكومه‌تى هه‌رێن له‌هه‌وڵی خێرادایه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ى تایبه‌تى خۆی ده‌رمان دابین بكات بۆ هاوڵاتیانمان 

شوان عه‌زیز