‌پۆلیسی سلێمانی: بەهۆی كێشەی دوو بنەماڵە، گەنجێك كوژرا

دانیشتوی ناحیەی عەرەبەتە

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 12ی ته‌ممووزی 2018، لەناحیەی عەربەت بەهۆی شەڕ و ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان دوو بنەماڵەوە, گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ بەفیشە كوژرا .

 

راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناحیەی عەربەت بەهۆی شەڕو دەمەبۆڵەی نێوان دوو بنەماڵەوە گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ بەناوی (ب ، ز ، غ) كە دانیشتوی ناحیەی عەرەبەتە بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاون بە فیشەكێك كوژراوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان گەنجەكە بەبرینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا و تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا .

پۆلیس ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەلایەن بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوەو فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتباری ڕوداوەكە دەرچووەو هەموو بەش و بنكەو هێزەكانی پۆلیس لە ناسنامەی تۆمەتبار ئاگاداركراونەتەوە بۆ دەستگیركردنی.