ئیسرائیل ڤیدیۆی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازییه‌كانی سوریا بڵاوكرده‌وه‌

هێرشه‌كان وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بووه‌

ئه‌فیغای ئێدێرعی، وته‌ بێژی سوپای ئیسرائیل له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڤیدیۆی ئه‌و هێرشانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل كراونه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازییه‌كانی سوپای سوریا .

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ پینج شه‌ممه‌ 12ی ته‌مموزی 2018، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل هێرشیان كرده‌ سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌كانی جۆڵان -ی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌لقونه‌یته‌ره‌.

هه‌روه‌ها وته‌ بێژی سوپای ئیسرائیل ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ هێرشه‌كان وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بووه‌ له‌باره‌ی ئه‌و فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌ سورییه‌ی كه‌ ئاسمانی ئیسرائیلی به‌زاندبوو.

ئاماده‌كردنی: رزگار