Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:47

وریا ئه‌حمه‌د به‌ ده‌نگی عوده‌که‌ی شاری سه‌قز مه‌ست ده‌کات

كورتەیەكی‮ له‌ ‬مێژووی‮ ‬ئامێری‮ ‬عوود‮ ‬پێشكەش كرد
کوردستان TV
100%

‬بۆ ئەنجامدانی‮ ‬چەند چالاكییەكی‮ ‬هونەری له‌ نێوانیاندا پێشكه‌شكردنی كۆنسێرتێكی میوزیك  ، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " وریا ئه‌حمه‌د " داوەتی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان ده‌كرێت و چه‌ند پارچه‌ میوزیكێك ‬لەئاوازی‮ ‬ئەو هونەرمەندە پیشكەش بە جەماوەری‮ ‬هونەردۆستی‮ ‬شاری‮ (‬سەقز‮) ده‌كرێت .

له‌م كۆنسێرته‌دا هه‌ریه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ند " وریا ئه‌حمه‌د و خالید پیشداد " به‌ عود و خاتوو " په‌ریسای خالیدی " به‌ كه‌مان له‌ كۆنسێرته‌كه‌دا به‌شدار بوون ، لەتەك ئەوەدا هونەرمەند "وریا ئەحمەد" كورتەیەكی‮ (‬مێژووی‮ ‬ئامێری‮ ‬عوود‮)‬ی‮ ‬پێشكەش كرد و دواتر باسی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬خۆی‮ ‬كرد لەگەڵ ئاواز داناندا،‮ ‬واتە چۆن مامەڵە لەگەڵ هۆنراوەدا دەكات، ‮‬هەروەها باسی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬دەنگی‮ ‬كوردی،‮ ‬یان چۆنیەتی‮ ‬ناسینەوەی‮ ‬دەنگی‮ ‬كوردی،‮ ‬یان پێناسەی‮ ‬دەنگی‮ ‬كوردی . 

گۆرانیبێژانی‮ ‬شاری‮ ‬سەقز بە هاوكاری‮ (‬تیپی‮ ‬موزیكی‮ ‬رەسەن‮)‬ی‮ ‬ئەوشارە،‮ ‬بەچەند گۆرانی‮ ‬یان شێوەگوتنی‮ ‬كوردی‮ ‬بەشداریی‮ ‬بەرچاویان هەبوو ،‮ ‬لەوانە گۆرانیبێژ‮ (‬عەلی‮ ‬بینایی‮) ‬كە تەمەنی‮ ‬هەیە و تا ئەمڕۆ زیاد لە كاسێتێكی‮ ‬تۆماركراوی‮ ‬هەیە و سەر بە ناوچەی‮ (‬هەوشارە‮) ‬و ئەمڕۆ لە‮ (‬سەقز‮) ‬خەریكی‮ ‬بازرگانییە،‮ ‬هەروەها گۆرانیبێژ و زەرب كوت‮ (‬فارووقی‮ ‬خزری‮) ‬تەمەن‮ (‬53‮) ‬ساڵ و‮ (‬سەردار سەقزی‮) ‬كە گەنجەكەیان بوو‮.

‬ ‬شایانی‮ ‬باسە پارساڵ هونەرمەند وریا ئەحمەد داوەتی‮ ‬هەردوو شاری‮ (‬سنە‮) ‬و‮ (‬سەقز‮) ‬بوو،‮ ‬بۆ پێشكەش كردنی‮ ‬ئێوارە كۆڕێك لەسەر بابەتی‮ (‬مەقام‮) ‬بە گشتی‮ ‬و‮ (‬هەندێ لە شێوە گوتنەكانی‮) ‬باشووری‮ ‬كوردستان‮.‬

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.