Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 20:14

دەرهێنەری درامای باب الحارە کۆچی دواییکرد

کوردستان TV
100%

 

دەرهێنەرێکی دیاری وڵاتی سووریا لە تەمەنی 66 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

ئاژانسی هەواڵی سووریا ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ شەممە بەسام مەلا دەرهێنەری دیاری وڵاتی سووریا بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 66 ساڵی کۆچی دواییکرد.

بەسام مەلا یەکەم کاری دەرهێنانی بە زنجیرەی "خەشخاش" دەست پێ کرد، بەڵام دیارترین کاری ناوبراو زنجیرە درامای "باب الحارە" بوو کە لە نێو کوردا بینەرێکی زۆری هەبوو.

هاوکات بەسام مەلا لە خێزانێکی هونەری دێرینی سوریا چاوی هەڵێناوە و کوڕی ئەکتەری دیاری سووری ئەدهەم مەلایە و هەردوو براکەشی بەناوەکانی موئمین و بەشار دەرهێنەرن.

 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.