Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 00:47

بێوار عزەت گۆرانییەک بۆ دەڤەری بارزان دەڵێت

کوردستان TV
100%


هونەرمەندی گۆرانیبێژ (بێوار عزەت) لە نوێترین کاری هونەری خۆیدا، بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (گوندێ مە) بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە دەڤەرە ڕەنگینەکەی بارزان تۆمار کرد.
گۆرانییەکە لە تێکستی سالار فایز و ئاوازی ئیڤان عادلە و لەگەڵ ستافێکی پڕۆفیشناڵ کاری وێنەگرتنی بۆ ئەو بەرهەمە هونەرییە کردووە.
بێوار عزەت لە لێدوانێکی تایبەتدا به‌ كوردستان تیڤی ڕایدەگەیەنێت"گۆرانیە نوێیەکەی پێشکەش بە خەبات و بەرخۆدانی نیوسەدەی پێشمەرگە و ڕابەری گەلەمان سەرۆک بارزانی دەکات، کە تەمەنی خۆی پێشکەش بە دۆزی گەلی کورد کردووە، بۆیە وەک وەفایەک بۆ ئەو سەرکردە مەزنە، گۆرانییەکەم بە ناوی گوندێ مە کرد، کە لە نێو شاخ و کێو و ڕووبارە جوانەکانی دەڤەری بارزان بە کوالێتیەکی بەرزەوە وێنەم گرتووە".
هةروةه گوتیشی" لە ئاییندەیەکی نزیکدا لە کەناڵە ئاسمانی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی دەکەمەوە، ئەمەش بچووکترین کاری منە وەک هونەرمەندێک لە پای خزمەتی ئەو سەرکردە مەزنە پێشکەشی بکەم".
جێگەی باسە، بێوار عزەت بە گۆرانی (مەرجان) توانی خۆی بخزێنێته نێو دڵی هونەردۆستانی کوردستانی کورد و تا ئێستاش 20 کلیپی جیاوازی بڵاوکردووەتەوە و لە ڕێگەی ستایلە جیاوازەکەی و گۆرانییەکانی هەوادارێکی زۆری لەخۆ کۆکردووەتەوە.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.