Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 10:22

ئەفریقای باشوور داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ده‌كات لێکۆڵینەوە لە بارەی گۆڕە بەکۆمەڵه‌كانی غەززە بكات

کوردستان TV
100%

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی هاریکاریی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئه‌فریقای باشوور بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ لە نەخۆشخانەکانی ناسر و شیفا لە غەززە مەترسیدارە و، ڕایگەیاند: ئەم بەڵگە مەترسیدارە بەپێویستی دەزانێت لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و گشتگیر بکرێت بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و لێپرسینەوە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی ئیسرائیل کە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر غەززە، بڕیارەکانی دادگای لاهای بە هیچ داناوە و بێ سزاش ماوەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە بەڵگەکان سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکانی سەر خەڵکی مەدەنی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئاماژە بە تاوانی جەنگ و کۆمەڵکوژیی دەکەن و، ڕایگەیاند: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکەین کار بکات بۆ ئەوەی تاوانباران بدرێنە دادگا.

دوای کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە شاری خان یونس، لە 19ی نیسانەوە تا ئێستا، 283 تەرم لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا لە کۆمەڵگەی نەخۆشخانەی ناسر دۆزراوەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.