پسپۆڕێكی كەشوهەوا وادەی گەیشتنی شەپۆڵێكی نوێی بارانبارین و دروستبوونی هەورەبروسكە و تەرزەی گەورەی راگەیاند، جەختیشی كردەوە كە رەنگە شەپۆڵەكە لە هەندێ ناوچە ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو.
ئاراس جەبار پسپۆڕی كەشوهەوا رایگەیاند: چاوەروان دەکرێت لە سەرەتای مانگی داھاتوو بۆ ماوەی چەند رۆژێک ھەرێمی کوردستان و سەرتاسەری وڵاتانی ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری دۆخێکی ناسەقامگیری کەشوھەوا کە لە ئەنجامی فراوانبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەک دەبێت لە دەریای سووردا.
راشیگەیاند: لەو ماوەیەدا بارانی بەخوڕ و ھەورەبروسکە بە ڕێژەی جیاواز سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە و لە ھەندێ ناوچەش ئەگەری بارینی تەرزەی گەورە و دروستبوونی لافاو دەبێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.