Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 13:54

روونكردنەوە لەبارەی بوونی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری مووسڵ بڵاو دەكرێتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتی كردەوە هیچ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری مووسڵ بوونی هەبێت و داواشی لە هاووڵاتییان كرد ترس و دڵەڕاوكێیان نەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەم لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و بەشێك لە میدیاكانی شاری مووسڵ دەنگۆی ئەوە بڵاو كرابووەوە كە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو دانراوەتەوە، ئەمەش ببووە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوكێی هاووڵاتییان.

لەمبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە: دەنگۆی بوونی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لە شاری مووسڵ دوورە لە ڕاستییەوە، هەروەها ئەوە دەنگۆیەش راست نییە كە دەگوترێ لەلایەن تیمەكانی ئێمەوە بۆمبەكە پووچەڵ كراوەتەوە.

بڵاویشی كردەوە: ئەوەی هەبووە ئەوەیە كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ قوتابییەكی زانكۆ ئۆتۆمبێلەكەی لە شەقامێكی نزیك زانكۆ راگرتووە و دواتر چووەتە نێو كۆلیژەكەی، تیمەكانیش گومانی ئەوە دەكەن كە ئۆتۆمبێلەكە بۆمبڕێژكراو بێت.

هەروەها بڵاوی كردەوە: دواتر قوتابییەكە دەگەڕێتەوە لای ئۆتۆمبێلەكەی و دوای هەندێ رێكار ئۆتۆمبێلەكەی وەردەگرێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق داواشی لە هاووڵاتییانی شاری مووسڵ كرد ترس و دڵەڕاوكێیان نەبێت بەهۆی ئەوەی هیچ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شارەكەدا بوونی نیە، داواشی لە میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كرد خۆیان بە دووربگرن لە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست و بەبێ بوونی بەڵگە و پشتڕاستكردنەوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.