Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 20:31

روونكردنەوەیەكی دیكەی ئاسایش لەبارەی رووبەڕووبوونەوەكەیان لەگەڵ دوو بازرگانەكەی ماددەی هۆشبەر

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر روونكردنەوەیەكی دیكەی لەبارەی رووبەڕووبوونەوەكەی دوێنێ لەگەڵ دوو بازرگانە ماددە هۆشبەرەكان بڵاو كردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی ئاسایش لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت "دوای ئەوەی بە هۆی رووبەڕووبوونەوەی دوو داواکراو لەگەل هێزەکانی ئاسایش لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر، یەکێکیان گیانی سپارد و ئەویتریان بریندار بوو، کەسوکاری ئەو داواکراوەی گیانی لە دەستداوە لێدوانیان هەبووە".

راشیگەیاند "لێرەدا رایدەگەیەنین کە تەواوی بەڵگەکان لەبەردەستی دادگادان و ئەو دۆسیەیە رێڕەوی یاسایی خۆی دەبڕێت".

هەروەها رایگەیاند "نامانەوێت جگە لە بڕیار و رێنمایی دادگاکان هیچ روونکردنەوەیەکی تر بدەین و وەڵامی ئەو لێدوانانەش تەنیا لە دادگا دەدەینەوە".

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە کاتژمێر 6:15 لە دەوروبەری شارۆچكەی عەنكاوە لە شاری هەولێر رووبەڕووبوونەوەی لەنێوان هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی ئاسایش و دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دروست بوو.

ئاسایش رایگەیاند "داواکراوەکان رووی چەکەكانیان ئاراستەی هێزەکانی ئاسایش کرد و بەهۆیەوە ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هەردوولادا دروست بوو".

راشیگەیاند "لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەكەدا کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی ئاسایش بە سەختی بریندار بوو".

ئاماژەی بەوەش دا كە لە رووبەڕووبوونەوەكەدا یەکێک لە داواکراوەکان کوژرا و ئەوەی دیكەش دەستگیر کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.