Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 19:34

ئەمریکا هاژه‌كێكی بالیستی و چوار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی حووسییەکانی خسته‌ خواره‌وه‌

کوردستان TV
100%


فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی X لەبارەی هێرشێکی هاژه‌كی بالیستی حووسییەکان کە دوێنی ئەنجام درا، زانیاری بڵاوی کردەوە. 

سێنتکۆم ڕایگەیاندووە کە هاژه‌كه‌كه‌ بالیستییەکەیان لە ئاسمان خستووەتە خوارەوە و جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە هاوکات چوار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەر بە حووسییەکانیشیان کردووەتە ئامانج.

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەسەر چالاکییەکانیان دژ بە هەموو ئەو هێزانەی کە هەوڵی نائارامکردنی ڕێڕەوی دەریاوانی نێودەوڵەتی دەدەن، بەردەوام دەبن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.