Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 14:02

قاسم ئەعرەجی: ھێشتا عێراق پێویستی بە پاڵپشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەیه‌

کوردستان TV
100%


ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند کە ھێشتا وڵاتەکەی بۆ باشترکردنی ئاسایشی، بەدیھێنانی سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام، پێویستی بە پاڵپشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەیە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، قاسم ئەعرەجی لە 12ھەمین کۆبوونەوەی گەورە بەرپرسانی وڵاتان لەبارەی پرسی ئاسایش کە لە شاری سانت پیتەرسبورگ لە ڕووسیا، بەڕێوەدەچێت، گوتوویەتی:  پەیامی عێراق بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، پەیامێکی دڵنیاکردنەوەیە کە گەلەکەمان ئاڵنگارییەکانی توندوتیژی و تیرۆر و تێپەڕاندووە و ئێستا بە ئاراستەی ڕێگای ئاشتی و گەشەپێدانی ھەنگاو دەنێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ھەروەھا ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، ڕایگەیاندووە: "ئێمە بە پەرۆشین، بۆ ئەوەی پاڵپشتی لە ئابووری، گەشەپێدان و پەروەردە و جومگەکانی دیکە بکرێت کە پەیوەندیدارن بە داھاتووی عێراقییەکان، تا بتواندرێت قەیرانەکان بگۆڕدرێن بۆ دەرفەتەکانی سەرکەوتن".

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ھێشتا وڵاتەکەی بۆ باشترکردنی ئاسایشی، بەدیھێنانی سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام، پێویستی بە پاڵپشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.