گەنجێكی خەڵكی شاری كەركووك دوای 8 رۆژ لە خنكانی، ئەمڕۆ هەینی تەرمەكەی لەلایەن تیمی مەلەوانی تەقتەق دۆزرایەوە.
گەنجەكە ناوی (عەماڕ حوسێن قاسم) و تەمەن 31 ساڵە و خەڵكی شاری كەركووكە لە نەتەوەی توركمان.
لە رۆژی 19/4ی رابردوو لە سنووری تەقتەق لە كاتی هەوڵی رزگاركردنی كوڕەكەی كەوتبووە ناو ئاوی زێی بچووكەوە و لەو كاتەوە تەرمەكەی ونببوو.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی تەرمی گەنجەكە لەلایەن تیمی مەلەوانی تەقتەق لە گوندی تازەدێ لە سنووری شارەدێی سێگردكان دۆزرایەوە.
كۆیە / كانیاو حەكیم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.