Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 21:54

ئەمەریكا سەركۆنەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا سەركۆنەی هێرشە درۆنییەكەی دوێنێ بۆ سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە سنووری قادر كەڕەم كرد كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار كارمەندی كێڵگەكە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: بە توندی سەركۆنەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكەین كە هێرشكردنە بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی و ئابووری هەرێمی كوردستان.

راشیگەیاند: پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەین کە گیانیان لەدەستداوە، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ ئەو کەسانە دەخوازین کە لە هێرشەكەدا برینداربوون.

هەروەها رایگەیاند: داوا لە بەرپرسان دەکەین بەدواداچوون بۆ هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر بکەن و هەموو ئەو کەسانە بدەنە دادگا کە بەرپرسیارن.

لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها هاتووە: هێرشەكەی بەتەواوەتی بەزاندنی سەروەری خاكی عێراقە.

جەختیشی كردەوە كە لە كاركردن لەگەڵ حكوومەتی فیدڕالی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبن بۆ پشتیوانیكردن لە ئارامی و ئاسایش و سەروەری خاكی عێراق.

دوێنێ هەینی كاتژمێر 6:45ی سەرلەئێوارەی بە درۆن هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆ لە سنووری قادر كەڕەم، هێرشەكە جگە لە نانەوەی زیانێكی زۆری ماددی، هەروەها قوربانیشی لێ كەوتەوە.

شەوی رابردوو رەمەك رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە دا كە لە ئەنجامی هێرشەكەدا چوار كارمەندی كێڵگەی غازی كۆرمۆر بەڕەگەز یەمەنی گیانیان لەدەستداوە و دوو كارمەندی تریش بریندار بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.