ئێوارەی دوێنێ هەینی بە درۆن هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە شارەدێی قادر كەڕەم و بەهۆیەوە زیانی گیانی كەوتەوە.
بەگوێرەی وتەكانی رەمەك رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ، هێرشەكە كاتژمێر 6:45ی سەرلەئێوارەی دوێنێ هەینی بە درۆن ئەنجامدراوە.
قایمقامی چەمچەماڵ راشیگەیاند كە لە هێرشەكەدا چوار كارمەندی كێڵگەی غازی كۆرمۆر كە بە رەگەز یەمەنین، گیانیان لەدەستداوە، هەروەها دوو كارمەندی تریش بریندار بوون.
ڤیدیۆ.. ساتی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.