Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 07:35

له‌ پریمه‌رلیگ مانچێسته‌ریونایتد 2 خاڵی گرنگی له‌ ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


له‌ خولی نایابی ئینگلیزی هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ریونایتد و بێرنلی رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27ی4ی2024، له‌ گه‌ڕی 35ی خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی مانچێسته‌ریونایتد میوانداری یانه‌ی بێرنلی كرد.

یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌ یه‌كسانبوون به‌ ئه‌نجامی گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌ كۆتاهات، گۆله‌كه‌ی مانچێسته‌ر له‌ خوله‌كی 79 یاریزان ئه‌نتۆنی تۆماری كرد، گۆله‌كه‌ی بێرنلیش یاریزان زه‌كی ئه‌مدۆنی به‌ لێدانی سزا له‌ خوله‌كی 87 تۆماری كرد.

به‌و ئه‌نجامه‌ش مانچێسته‌ر یونایتد دوو خاڵی گرنگی ئه‌م گه‌ڕه‌ی له‌ ده‌ستدا و له‌ ئێستادا به‌ 54 خاڵ له‌ پله‌ی شه‌شه‌مدایه‌ و بێرنلیش به‌ 24 خاڵ له‌ پله‌ی نۆزده‌یه‌مینه‌.


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.