Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 08:24

جامی جیهانی كۆنیفا دواخرا

کوردستان TV
100%

جامی جیهانی کۆنیفای 2024 کە بڕیار بوو ئەم هاوینە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، دواخرا بۆ هاوینی 2025.

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بڵاوی كردەوە: هۆکاری دواخستنی جامەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێژەی کەمی هەڵبژاردە بەشداربووەکان و بەشێکی زۆریان بە هۆکاری ئەمنی ناوچەکە ناتوانن ئەمساڵ گەشتی هەرێمی کوردستان بکەن.

بڵاویشی كردەوە: حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئێمەش وەک یەکێتی تۆپی پێی کوردستان تەواوی ئامادەکاریمان دەربڕی کە لەم هاوینەدا میوانداری پاڵەوانیەتییەکە و هەڵبژاردەکان بکەین، بەڵام دوای چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆکی کۆنیفا، بەشێکی زۆر لە هەڵبژاردەکان ئامادە نەبوون لە ئێستادا بەشداری بکەن، بۆیە بڕیاریان دا پاڵەوانیەتییەکە بۆ ماوەی ساڵێک دوابخەن .

وێنە: لۆگۆی جامی جیهانی كۆنیفا 2024 لە هەرێمی كوردستان:-

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.