Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 04:41

زانیاری لەبارەی رووداوەكەی ئەم ئێوارەیەی كۆڕی كە چوار قوربانی لێ كەوتەوە

کوردستان TV
100%

نوێترین زانیاری لەبارەی رووداوی رووخانی دیواری قەبرستانی شارۆچكەی كۆڕی لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەوەیە كە لە رووداوەكەدا ئافرەتێك گیانی لەدەستداوە و سێی دیكەش بریندار بوون.

رووداوەكە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی بارینی بارانێكی زۆر روویداوە و بووەتە هۆكاری رووخانی دیواری قەبرستانەكە.

دوای كەوتنەوەی رووداوەكە، هەرسێ بریندارەكە گەیەنرانە نەخۆشخانەكانی هەولێر بە مەبەستی چارەسەی.

بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستی بریندارەكان، هەر ئەمشەو هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت بە یاوەری دکتۆر دلۆڤان بەرێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر، سەردانی بریندارەكانیان كرد.

پارێزگای هەولێر لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: لە رووداوەکە بەداخەوە ئافرەتێك گیانی لەدەستداوە و هەروەها سێ ئافرەتی دیکەش بریندار بوون، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر کراون.

پارێزگاری بە وەكالەتی هەولێر دوای سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری قوربانییەكە، پزیشکەکانی راسپارد هەرچی پێویستە بۆ سەلامەتی بریندارەکان درێغی نەکەن و هەروەها ئامادەباشی پارێزگای هەولێریشی بۆ هەر هاوکارییەک نیشان دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.