Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 16:35

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەهای دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە دیناری عێراق بەڕێژەیەكی كەم رووی لە بەرزبوونەوە كردەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهای هەر 100 دۆلارێك لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو لە شاری بەغدا بۆ فرۆشتن گەیشتە 146 هەزار و 750 دینار، هەر لەم نووسینگانە 100 دۆلار بە 144 و 750 دەكڕا.

لە شاری هەولێریش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 146 و 250 دینار فرۆشراوە، بۆ كڕینیش 145 و 650 دیناری پێدراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە درەنگانی شەوی رابردوو 100 دۆلار بە 145 و 750 دینار دەفرۆشرا و بە 145 و 250 دەكڕا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.