Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 20:15

رووسیا پێشانگایەكی تایبەت بە تانك و چەكە ئەمەریكی و ئەوروپییەكان دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

لە مۆسكۆی پایتەختی رووسیا پێشانگایەكی تایبەت بەو تانك و زریپۆش و چەكە ئەمەریكی و ئەوروپییانە كرایەوە كە لە گۆڕەپانەكانی جەنگ لە ئۆكڕاینا دەستی بەسەردا گیراوە.

پێشانگاكە لە رۆژی چوارشەمی رابردووەوە لە سووچێكی گۆڕەپانی مۆزەخانەی نیشتمانی مۆسكۆ كراوەتەوە و هاووڵاتییان لەوێ دەتوانن راستەوخۆ تانكی ئەبڕامز و هەموو ئەو چەكە پێشكەوتووانەی ئەمەریكا و ئەوروپا ببینن كە وەك هاوكاری پێشكەشی ئۆكڕاینا كراون بۆ شەڕكردن دژی رووسیا.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژە بەوە دەكات كە ئامانجیان لە نمایشكردنی ئەم تانك و زریپۆشانە خستنەڕووی سەركەوتنەكانیانە بەرامبەر ئەمەریكا و وڵاتانی رۆژئاوا.

ئاماژە بەوەش دەكات كە تانك و زریپۆش و چەكەكان هەرچەندە زۆر و پێشكەوتووبن ناتوانن پێشڕەوییەكانی سوپای رووسیا بۆ سەركەوتن رابگرن وەك ئەوەی لە ساڵی 1945 رووی دا كە بەهەمانشێوە هەزاران تانك و چەك لە گۆڕەپانەكانی شەڕ دژی نازییەكان دەستیان بەسەردا گیرا.

كردنەوەی ئەم پێشانگایە لە كاتێكدایە كە چەند رۆژێك پێش ئێستا ئەمەریكا رەزامەندی دابوو بە بڕی 61 ملیار دۆلاری دیكە هاوكاری پێشكەش بە كیێف بكات لە جەنگی دژی رووسیا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.