Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 18:34

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای پێکهێنانی لێژنەیەک دەکات بۆ بەدواداچوونی پرسی تاوانی جینۆسایدی کوردە فەیلییەکان

کوردستان TV
100%


 سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بە وەکالەت، موحسن مەندەلاوی ڕایگەیاند کە باشترین ڕێگای بۆ فەیلییەلان بە مەبەستی گەیشتن بە مافەکانیان، ئەوەیە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکاندا، بکەن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بە وەکالەت لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، موحسن مەندەلاوی لە کۆنفرانسی توانایی و لێھاتووییەکانی کوردانی فەیلی کە لەژێر دروشمی "کوردی فەیلی توانا و بنەمایە بۆ دروستکردنی داھاتوو، لە بەغدا سازکراوە، ئاماژەی بە قوربانیدانی کوردانی فەیلی کردووە لە بەرەنگاربوونەوەی نادادپەروەری و ستەمکاریی ڕژێمی دیکتاتۆریدا و گوتوویەتی: "لە دوای ئازادکردنی عێراق، قوربانیدانی کوردانی فەیلی بەردەوام بوو، چونکە ھەڵوێستی بوێرانەیان لە دژی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان گرتەبەر و فەتوای جیھادیان جێبەجێ کرد کە لەلایەن مەرجەعی باڵاوە دەرکرا".


ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بە وەکالەت، موحسن مەندەلاوی باسی لەوەشکردووە کە تەنھا دیموکراسی بەس نییە بۆ سەرکەوتن لە بنیاتنانی بناغەی باش بۆ دەوڵەت، بەڵکو ئەو کارە پێویستی بە ئەزموون و پلاندانانی زانستی ھەیە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، موحسن مەندەلاوی ئاماژەی بەوەشداوە کە باشترین ڕێگا بۆ گەیشتن بە مافەکانی فەیلییەکان و گواستنەوەیان بۆ قۆناغێکی کردەیی، ئەوەیە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکاندا بکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە کە  سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بە وەکالەت لە بەشێکی قسەکانیدا داوای کردووە کە لیژنەیەک پێکبھێندرێت بۆ پێداچوونەوە بە جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی، کە (تاوانی ئاوارەبوون بە تاوانی جینۆساید ناساندووە)، پێکبھێندرێت، ھەروەھا دۆسیەیەکی تایبەت بە بەڵگەنامەکردنی ئەو تاوانانەی کە بەرامبەر کوردانی فەیلی ئەنجامدراوە ئامادە بکرێت و دواتر پێشکەش بە ڕای گشتی لە عێراق و نێودەوڵەتی بکرێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، موحسن مەندەلاوی ھەروەھا داوای لە حکوومەت کردووە کە پارچە زەوییەک لە بەغدا تەرخان بکات بۆ دامەزراندنی مۆزەخانەیەکی تایبەت سەبارەت بەو تاوانانەی کە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا بەرامبەر بە کوردی فەیلی ئەنجامدراون و داواشی کردووە کە ساڵانە کۆنفرانسێک بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی کوردانی فەیلی ساز بکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.