Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 17:48

له‌ پریمه‌رلیگدا ئاڕسیناڵ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر بۆرنمۆس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 له‌ خولی پله‌ نایابی ئینگلیزی هه‌ردوو یانه‌ی ئاڕسیناڵ و بۆرنمۆس ڕووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4ی5ی2024، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 36 له‌ خولی پله‌ نایابی ئینگلیزی یانه‌ی ئاڕسیناڵ بووه‌ میوانی یانه‌ی بۆرنمۆس، یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئاڕسیناڵ به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كانیش له‌ ڕێگای یاریزانان ساکا بە لێدانى سزا و تروسارد و دیکلاین رایس تۆماركران.

بەو سه‌ركه‌وتنه‌ش ئاڕسیناڵ له‌ ئێستای ڕێزبه‌ندی خول به‌ 83 خاڵ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.