Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 06:54

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی خوێندنی باڵا و زانكۆكانی ئوردن دەكات

کوردستان TV
100%


ڕۆژی دووشەممە 6ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی خوێندنی باڵا و زانكۆكانی ئەردەن كرد كە پێكهاتبوو لە دكتۆر مەئمون ئەلدوبعی جێگری وەزیری خوێندنی باڵای ئەردەن و سەرۆكەكانی نۆ زانكۆی ئەو وڵاتە و هەروەها  فواد ئەلمەجالی كونسوڵی گشتیی ئوردن لە هەولێر.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان ڕۆڵی سەرۆك بارزانیان لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و گەشەسەندنی هەرێمی كوردستان بەرز نرخاند و وێڕای جەختكردنەوە لە دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان ئوردن و گەلی كوردستان ئامادەیی خۆیان پەرەپێدانی پەیوەندیی ئاكادیمی و هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان زانكۆكانی هەردوولا دەربڕی.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و شانشینی ئوردن دا و سوپاسی شا عەبدوڵڵا پادشا و حكوومەت و گەلی ئەردەنی كرد كە لە قۆناغە جۆراوجۆرەكاندا هاوسۆز و یارمەتیدەری گەلی كوردستان بوونە. جەختیشی لە قووڵتركردنی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەردوولا لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا كردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.