Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 23:15

زنجیرە چیاكانی سنووری سیدەكان بەهۆی بەفربارینەوە سپی پۆش بوون

کوردستان TV
100%

دوای ئەو شەوپۆڵە بارانبارینەی چەند ڕۆژێکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە زنجیرە چیاكانی سنووری شارۆچكەی سیدەكان سپی پۆش بوون.

بەفربارینەكە ئەمڕۆ لە  شاخەکانی هەڵگورد، بەربزین، شەکیو، سەری داڵانپەڕ و زنجیرە چیاکانی خواکوڕک و چیای ئاودەل کیوی لە سنووی شارۆچكەی سیدەکان بارین.

بەهۆی ئەم بەفربارینەوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو لە ناوچەکە نزم بووەتەوە و كەشوهەوا تەواو سارد بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی باران و بەفربارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان تا سبەی سێشەممە بەردەوام دەبیت.

سیدەكان / مەهدی داود

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.