Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 23:48

سەرۆکی حکوومەت شوێنی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر بەسەركردەوە

کوردستان TV
100%


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد و لە نزیکەوە زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی ڕابردووی بەسەرکردەوە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی کرد بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتیشی ڕاسپارد کە لە زووترین کاتدا، لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنە بکەن بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا بە هۆی کەمتەرخەمی و پابەندنەبوونە بە ڕێنماییەکان یان دەستێکی خراپکاری لە پشتە.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها داواشی لە دوکانداران و کاسبکار و هاووڵاتییان بە گشتیی کرد کە ڕێکارەکانی سەلامەتی جێبەجی بکەن بۆ ئەوەی چیتر ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە دووبارە نەبنەوە.

گوتیشی كە بەپێی توانا هاوکاری هەموو زیانلێکەوتووانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەکەین و یارمەتییان دەدەین.

ڕوونیشی کردەوە کە ئەم بازاڕە شوێنەوارێکی مێژووییە و هەوڵ دەدەین بە ڕاوێژ و هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان نۆژەنی بکەینەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.