Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 20:41

سەرۆك بارزانی لەگەڵ لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

رۆژی دووشەممە 6ی ئایاری 2024 لە سەلاحەدین، سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدرال ئاڵوگۆڕ کرا بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق.

لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی هێمای بە تاوانەکانی رژێمی پێشووی عێراق دا لە بەرامبەر گەلی کوردستان و بە پێویستی زانی حکوومەتی فیدرال بە بایەخەوە دۆسییەی قوربانییەکانی دەستی رژێمی پێشووی عێراق بکاتە ئەولەوییەت و بە شێوەیەکی شایستە و دادپەروەرانە قەرەبووی هەموو کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و زیانلێکەوتووانی دەستی ئەو رژێمە بکاتەوە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کورتەیەکیان لە کار و پڕۆژە و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان و هەماهەنگی لەگەل حکوومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.