Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 22:51

ئەمڕۆ بەهۆی هەورەبروسكە دوو كەس گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە لە دوو كات و شوێنی جیاوازدا، هەورەبروسكە لە چوار كەسی دا و بەهۆیەوە دووانیان گیانیان لەدەست دا.

رووداوی یەكەم لە میحوەری پردێی پێشمەرگە رووی دا كە تێیدا هەورەبروسكە لە پێشمەرگەیەكی دا و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.

لە رووداوی دووەمیشدا سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی قەڵاتی نوێی شاری هەولێر هەورەبروسكە لە سێ قوتابی دا لە كاتی گەڕانەوەیان لە قوتابخانەدا.

بەهۆی لێدانی هەورەبروسكەكە دوو قوتابییان بریندار بوون، بەڵام یەكێكی تریان گیانی لەدەست دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.