Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 20:41

نەخۆشی پەستانی خوێن چییە و هۆكارەكانی تووشبوونی چین؟

کوردستان TV
100%

بەرزی پەستانی خوێن کاتێکە کە پەستانی خوێنبەرەکانت زۆر بەرز بێت (140/90 یان زیاتر)، نەخۆشییەکی باوە بەڵام ئەگەر چارەسەر نەکرێت مەترسیدار دەبێت.

لەوانەیە ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە هەست بە نیشانەکانی نەکەن، تاکە ڕێگە بۆ ئەوەی بزانیت ئەوەیە کە زووزوو پشکنینی پەستانی خوێن بکەیت.

ئەو شتانەی کە ئەگەری تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێن زیاد دەکەن بریتین لە:-

-  تەمەنی گەورە

-  بۆ ماوەیی (جینات)

-  کێشی زیادە یان قەڵەوی

-  نەبوونی چالاکی جەستەیی

-  خواردنی خوێی زۆر

-  زۆر خواردنەوەی کحوول

گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان وەک خواردنی خۆراکی تەندروست و وازهێنان لە تووتن و چالاکی زیاتر، دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن بدات، بەڵام هەندێک کەس پێویستیان بە خواردنی دەرمان دەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێنیان.

لەبارەی نەخۆشییەكە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەخت دەكاتەوە كە پێویستە گرنگی بە پشکنینی پێشوەختە بدرێت و لە ئەگەری بەردەوامی بەرزی پەستانی خوێندا، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.