Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 22:41

هونەرمەندی شێوه‌كار محەمەد سابیر ناسراو بە ناشاد کۆچی دواییکرد

کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی شێوەکار محەمەد سابیر ناسراو بە (ناشاد) لە خانەی بەساڵاچووانی سلێمانی له‌ته‌مه‌نی 71 ساڵیدا له‌ کۆچی دواییکرد.

هونه‌رمه‌ند (ناشاد) ماوه‌ی 50 ساڵ سەرقاڵی هونه‌ری نیگاركردن بووه‌، بە بەشداریی له‌چەندین پێشانگای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و کردووە و دەیان خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشراوە.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ بڕیاربوو لە رۆژی 11ی ئەم مانگە لە خانەی بەساڵاچووان پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ بکرێتەوە و زیاتر لە 100 تابلۆی هونەریی ناشادی تێدا نمایش بکرێت و خەڵاتێکی رێزلێنانی پێببەخشرێت ،  بەڵام مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا به‌یه‌كجاری ماڵئاوایی لێكردین .
 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.