Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 01:05

جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڵاو بووەتەوە

کوردستان TV
100%

جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بەناوی (FLiRT) لە وڵاتی ئەمەریكا بڵاو بووەتەوە و ترسی ئەوەش هەیە پەتاكە بە هەموو جیهاندا بڵاو ببێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییە تەندروستییەكان ڤایرۆسە نوێیەكە بەردەوام لە گۆڕاندایە و ئێستا 25%ی ئەو هاووڵاتییانەی لە ئەمەریكا تووشی نەخۆشی دەبن، لەو جۆرە نوێیەی كۆڕۆنان.

رۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی لەبارەی ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەڵێت: بەشێوەیەكی خێرا بڵاو دەبێتەوە و توانای ئەوەی هەیە خۆی لە بەرگریی ڤاكسینەكان بدزێتەوە و بە ئاسانی بە جەستە بڵاو ببێتەوە، بۆیە رێگریكردن و لەناوبردنی كارێكی ئەستەم و زەحمەتە.

نیشانەكانی ڤایرۆسی نوێی كۆڤید FLiRT بریتین لە:-

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە، تا و لەرز، كۆكە، نەمانی هەستەكانی تام و بۆن، تەنگەنەفەسی، ئاوسانی گەروو، پەسیو، نەمانی حەزی خواردن و هەروەها سكچوون.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.