Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 18:28

میری کوێت ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ڕاگرتنی ھەندێک ماددەی دەستووری ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


میری کوێت، مەشعەل ئەحمەد جابر سەباح ھەوڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ھەندێک مادەەی دەستووری وڵاتەکەی بەشێوەیەکی کاتی ڕاگەیاند.

مەشعەل ئەحمەد جابر سەباح لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی: "فەرمانمان دا بە ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی ئومە (پەرلەمان) و ڕاگرتنی ھەندێک لە ماددەی دەستوور بۆ ماوەیەک کە لە ٤ ساڵ زیاتر نەبێت، چونكە لەو ماوەیەدا، دیراسەی ھەموو لایەنەکانی پرۆسەی دیموکراسی دەکرێت".

میری کوێت ئەو فەرمانەی بە بڕیارێکی قورس لەقەڵەمداوە و گوتی: "ئەو بڕیارە بڕیارێکی قورسە، بەڵام لەپێناو ڕزگارکردنی وڵات و دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی دراوە.

مێری کوێت ڕایگەیاند: "ڕووبەڕووی سەختی و ئاستەنگێکی زۆر بووینەتەوە، بەجۆرێک کە کەس چاوەڕوانی ناکات و بەرگەشی ناگرێت، بەو پێیەی ھەندێک کەس ھەوڵی زۆریان دا، ھەموو دەروازەکانمان لێ دابخەن کە ھەوڵمان دەدا لەو دەروازانەوە بچینە ژوورەوە، بۆ ئەوەی بەسەر واقیعی تاڵەکەماندا زاڵ بین، لەبەر ئەوە ئەم بڕیارە قورسەمان داوە".

ھاوکات مەشعەل ئەحمەد جابر سەباح فەرمانێکی بۆ ڕاگرتنی ماددەکانی 51 و 65 (بڕگەکانی 2 و 3)، ماددەی 71 (بڕگەی 2)، ماددەی 79، ماددەی 107، 174 و 181ی دەستووری کوێت دەرکردووە و گوتی: "جێبەجێ کردنی ئەو ماددانەی دەستوور بەشێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێن کە ماوەکەی لە چوار ساڵ زیاتر نەبێت، چونکە لەو ماوەیەدا، دیراسەی ھەموو لایەنەکانی پرۆسەی دیموکراسی دەکرێت".

ناوە ناوە لە کوێت قەیرانی سیاسی نێوان ئەنجوومەنی ئوممە و حکوومەت ڕوو دەدات کە دواتر ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنەکەی و دەستلەکارکێشانەوەی حکوومەتی لێ دەکەوێتە، ئەوەش بۆ چەندین جار لە مێژووی وڵاتەکەدا، ڕوویداوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.